سودانی و بن زاید جەخت لەسەر گرنگی پەرەپێدانی هاوبەشی نێوان عێراق و ئیمارات دەکەنەوە

سیاسی
  • 5-11-2022, 21:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئه مڕۆ شەممه "محمد شیاع سودانی " سەڕۆک وەزیرانی عێراق و "شێخ محمد بن زاید ئال نەهیان "سەرۆکی میرنشینی ئیماراتی یەکگرتووی عه ڕەبی ، جەختی لەسەڕ گرنگی پەڕەپێدانی هاوبەشی نێوان عێراق و ئیمارات کردەوه .
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتوە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن "شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان " سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو پێگەیشتووە"کە تیایدا پیرۆزبایی لە سودانی کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی ئەرکەکانی وەک سەرۆک وەزیران و بەدەستهێنانی متمانە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە .
    بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشکردوە" کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئیمارات کراوە ، هەروەها ئاسۆی هاریکاری هاوبەش بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەل تاوتوێکراون. 
     بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو"کە هەردوولا جەختیان لە گرنگی پەرەپێدانی هاوبەشی و هەماهەنگی هەڵوێستەکان کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی، هەروەها بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام بۆ وڵاتانی ناوچەکە و هەردوو گەلی برا.