مەندەلاوی داوای بەشداری دەزگای دژەتیرۆر دەكات لە بەرنگاربوونەوەی تۆڕەكانی قاچاخچی نەوت و ماددە هۆشبەرەكان

سیاسی
  • 5-11-2022, 20:04
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ شەممە داوایكرد كە دەزگای دژەتیرۆر لەبەرەنگاربوونەوەی تۆڕەكانی قاچاخچێتی نەوت و ماددە هۆشبەرەكاندا بەشداری بكات.
    نوسینگەی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مەندەلاوی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری فەریقی یەكەم روكن عەبدولوەهاب ئەلساعدی كرد و گفتوگۆیانكرد لەبارەی ڕەوشی دەزگاكەو توانا بەردەستەكان و هەروەها بۆ بینینی ئەو ئۆپەراسیۆنە نەوعیەی لەلایەن دەزگاكەوە بۆ نەهێشتنی سەركردە و ئەندامانی گروپە تیرۆریستییەكان ئەنجامدراون و مەترسییەكە لە وڵات دوور دەخەنەوە,
    بەپێی راگەیەندراوەكە، مەندەلاوی ستایشی ئەو سەركەوتنە مەزنانەی كردووە كە لەلایەن دەزگای دژە تیرۆر و هێزە ئەمنییەكانەوە بەسەر گروپە تیرۆریستییەكان و خانە نووستووەكانیان بەدەستهاتوون، ڕەنگدانەوەیشی لەسەر سەقامگیری بارودۆخی ئەمنی وڵات هەبوەو داوای سوودوەرگرتن لەشارەزایی دەزگاكە و بەشداری لەئۆپراسیۆنەكانی بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەكانی قاچاخچی نەوت و ماددە هۆشبەرەكان و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی وەك ڕوویەكی تری تیرۆریزم كرد.