بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ شەممە، لەگەڵ یۆهانیس لیندیرت ساندی باڵیۆزی هۆڵەندا گفتووگۆیكرد لەبارەی فراوانكردنی هاوكاری هاوبەش لەبوارەكانی ئابووری و ئەمنیدا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران، پێشوازیكد لە یۆهانیس لیندیرت ساندی باڵیۆزی هۆڵەندا و شاندی یاوەری، وەفدەكە بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەت و بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامی پیرۆزبایی مارك ڕوتە سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندایان گەیاندە سەرۆك وەزیران.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانی هەماهەنگی هاوبەش لەژمارەیەك بواری ئابووری و ئەمنی و هەروەها لەبواری گۆڕانی كەشوهەواو كشتوكاڵ و ئاوو پەروەردە، هەر لەو دیدارەدا باس لە دەسپێشخەری حكومەتی هۆڵەندا كرا لە ئیمزاكردنی یاداشتنامەی هاوكاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی.
هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكانی ئاسایش بۆ گواستنەوەی شارەزایی و مەشقكردن لەبواری ئاسایشی سایبەر و وشككردنەوەی سەرچاوەكانی تیرۆرو دژە ماددە هۆشبەرەكان