پۆلیسی هەولێر : دوو كەس بە تۆمەتی ڕووداوی تەقەكردنەكەی سەر شەقامی سەد مەتری دەستگیركران

ئەمنی
  • 5-11-2022, 18:30
  • +A -A

    هەوڵیر -INA
    بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە دوو كەس بە تۆمەتی ڕووداوی تەقەكردنەكەی سەر شەقامی 100 مەتری لە شاری هەولێر دەستگیركران.
    بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە :"دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە لە شەقامی 100 مەتری بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە شەڕێك لە نێوان دوو كەسدا ڕوویدا كە تێیدا بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف تەقەكرا و ژنێك و یەكێك لە تۆمەتبارەكان برینداربوون، دەستبەجێ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و هەردوو تۆمەتباریان دەستگیركرد و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چەكی بەكارهاتوودا گرت.
    لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبار ڕێكخرا و ڕادەستی دادگا كراون.