كارەبا ڕێنمایی نوێ بۆ باشتركردنی كەرتی وزە بۆ سودانی ئاشكراكرد

ناوخۆ
  • 5-11-2022, 18:21
  • +A -A

     بەغداد - INA

    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ شەممە، جەختی لەسەر كۆمەڵێك ڕێنمایی كردەوە كە دەبێتەهۆی باشتركردنی واقیعی كەرتی كارەبا لە وڵاتدا، جەختی كردەوە كە ڕێگە بە هیچ دەستێوەردانێك نادرێت.
    وتەبێژی فەرمی وەزارەتی كارەبا ئەحمەد موسا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند:
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بەیانی ئەمرۆ شەممە سەردانی بارەگای وەزارەتی كارەبای كرد و لەو سەردانەیدا لەگەڵ زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەبا و كادرانی پێشكەوتووی وەزارەتی كارەبا و بەڕێوەبەرە گشتییەكان كۆبووەوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سودانی لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا جەختیكردەوە كەحكومەت دۆسیەی خزمەتگوزاری بەتایبەتی كارەباو فایلی تەندروستی خستۆتە ئەولەویاتی خۆی و جەختیشیكردەوە كەدوو كەرتی گرنگن كەدەبێ ئازاری هاوولاتیانی تێدا كەمبكرێتەوە،
    موسا لەزاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانەوە گوتی: ئێمە بەپەرۆش بووین ناوی وەزیر زیاد عەلی فازڵا بنێین، بەتایبەتی كە كوڕی وەزارەتەكەیە و لە ئێش و ئازارەكان تێدەگات.
    سودانی ئاماژەی بۆ ئەوشكرد: حكومەتە یەك لەدوای یەكەكان بودجەی گەورەیان بۆ كارەبا داناوە، لە كاتێكدا كە كەرتەكە توشی گرفتی گەورە بووە و هەندێك لە گرفتەكانیش كاریگەرییان لەسەر فەرمانبەرانی وەزارەت هەبووە، جەختیشیكردەوە: ڕێگە نادەین هیچ تێكەڵبوونێك هەبێت، گرنگی بەوە بدات كە فایلەكە خزمەتگوزارییە و هیچ شتێكی تر نییە، ئێمە پێوانەی هەڵسەنگاندنمان دەبێت لەسەر بنەمای پیشەگەرێتی و نواندن.