بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزیری پلاندانان محەمەد عەلی تەمیم ئاڕاستەی پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای كرد بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی بەرنامەی حكومەت تایبەت بە وەزارەت.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووە و تێیدا هاتووە : جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان و لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع ئەلسودانی بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكانی وەزارەتەكەیراسپاردەی كردووە كە رۆژی شەممە دەوامی فەرمی بكەن بە مەبەستی تەواوكردنی ڕێكارەكانی پەیوەست بە خستنەڕووی پڕۆژەكانی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایش و گەشەپێدانی خۆراكی بەغدا و پارێزگاكانی تر.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : تەمیم چەندین كۆبوونەوەی ڕاوێژكاری لەگەڵ كادیری پێشكەوتووی وەزارەت ئەنجامدا و ئاڕاستەی بەخێرایی تەواوكردنی كرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ كادیرە پەیوەندیدارەكان لە پارێزگاری بەغدا و پارێزگا پەیوەندیدارەكان.
لە درێژەی راگەیاندراوەكە هاتووە : وەزیری پلاندانان ڕێنمایی پێكهێنانی لیژنەی باڵای لە وەزارەت بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی خۆی و سەرۆكایەتی بریكاری تەكنیكی كرد و لە ئەندامێتی خۆیدا بریكاری كارگێڕی و سەرۆكی دەزگا و پێكهاتەكان و گشتی لەخۆدەگرێت لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت كە بڕگەكانی ناو بەرنامەی حكومەت جێبەجێ دەكات تا ئەو شوێنەی پەیوەندی بە وەزارەتی پلاندانانەوە هەیە، ڕێنمایی لیژنەكە دەكات كە لە ماوەی حەوت ڕۆژی دەوامدا كارەكانیان بە ئەنجام بگەیەنێت.