بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی كۆمار دكتۆر عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە شا چارلی سێیەمی شای بەریتانیا پێگەیشت.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆماردا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە ؛ ڕەشید پەیامێكی پیرۆزبایی لە جەنابی شا چارڵزی سێیەم پاشای شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا و ئێرلەندای باكوورەوە پێگەیشت بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەكو سەرۆك كۆمار.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە دەخەینە ڕوو:
فەخامەتی سەرۆك
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەك سەرۆك كۆماری عێراق خۆشحاڵم گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان بۆ دەنێرم. پەیوەندی نزیكی نێوان هەردوو وڵاتەكەمان بەردەوامە لە گرنگییەكی سەرەكی بۆ شانشینی یەكگرتوو.
بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوونم لە پتەوكردنی پەیوەندییە دۆستایەتییەكانی خۆشەویستان، هەروەها پشتگیریكردنی ئەو هاوبەشییە بەهێزەی كە لە نێوان هەردوو وڵاتەكەماندا هەیە، هیوای باشترین بۆ فەخامەتی بەڕێزتان و گەلی عێراق دەخوازم.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه