بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان پلانەكانی بۆ پیشەسازی دروست كردنی ئۆتۆمبێل لە عێراق ئاشكرا كرد.
ڕاوێژكاری وەزارەتی پیشەسازی عەمار ئەلجەنابی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاند : وەزارەت دەستیكردووە بە داڕشتنی پلانەكان كە لە ئێستادا لێكۆڵینەوەیان لەسەر دەكرێت بەمەبەستی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی عێراقی و پەرەپێدانی پیشەسازییەكە بەگشتی، ئاماژەی بەوەشكرد: بیرۆكەیەكی زۆر هەیە سەبارەت بە پیشەسازی ئۆتۆمبێل و كە یەكێك لەوانە، ئەنجامدانی گرێبەستی هاوبەشكردنی تەكنەلۆژیا لەگەڵ لایەنی میسری.
ئاماژەی بەوەشكرد : كارا نەكردنی یاسای دژە قۆرخكاری و كێبڕكێ كە لە ساڵی 2010 دەرچووە كێشەیەكە لە كەرتی پیشەسازیی كێبڕكێدا، ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق پێشتر ئۆتۆمبێلی (سكانیا)ی بەرهەم دەهێنا بە كۆكردنەوەیان لە ڕێگەی هاوردەكردنی پێداویستییە گرنگەكانەوە كە كەرەستەی سەرەتایین لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا لە كۆمپانیا تایبەتەكانەوە هاوردە دەكرێت، باقی پێكهاتەكەش لە ڕێگەی هێڵەكانی بەرهەمهێنانەوە لە ناوەوە كۆدەكرێتەوە.
جەختیشی كردەوە : كە ئۆتۆمبێلێكی (دسكایب) بۆ نموونە لە ئێران بە 2800 دۆلار دەفرۆشرێت، لەكاتێكدا نرخەكەی لە عێراق دەگاتە 7000 دۆلار و ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پلانەكە دروست نەبووە، ئاماژەی بەوەشكرد وەزارەت هێڵەكانی داڕشتووە بۆ خوێندنەوەی پیشەسازییەكی عێراقی بژاردەیی بەرهەم بهێنێت لە هەموو بوارەكاندا، نەك تەنها لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا.
لەلایەكی دیكەوە ڕاوێژكارێكی وەزارەتی پیشەسازی ئاماژەی بەوەدا : كە وەزارەت گرنگییەكی زۆر بە پرسی پیشەسازی دەرمان دەدات بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی دەرمان لە وڵاتدا.