باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا: گفتوگۆی چڕ لەگەڵ حكومەتی نوێ بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی گرنگ هەیە

سیاسی
  • 5-11-2022, 14:48
  • +A -A

    بەغدا - INA- حەسەن ئەلفواز
    ئەمڕۆ شەممە فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق بوونی گفتوگۆی چڕ و پڕی لەگەڵ حكومەتی نوێ بەمەبەستی بەدیهێنانی ئەو پڕۆژانەی پشتڕاستكردەوە كە لە بەرژەوەندی گەلی عێراقدایە.
    ماتسومۆتۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە : 17  كۆمپانیای ژاپۆنی بەشدارییان لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا كرد، ئاماژەی بەوەشكرد : وڵاتەكەی بەنیازە ئاسۆی فراوانتر بۆ وەبەرهێنان و بازرگانی لە عێراق بكاتەوە.
    ڕوونیشیكردەوە : رێكخراوی جایكا كاردەكات بۆ پێدانی قەرزی ئاسان بۆ حكومەتی عێراق لە هەموو بوارەكاندا، بەتایبەتی لەبواری كارەبا و ئاو و كشتوكاڵدا، ئاماژەی بە تەواوكردنی وێستگەكانی كارەبا و ئاو لە پارێزگای بەسڕە.
    جەختیشی كردەوە : دیالۆگ و گفتوگۆی چڕ لەگەڵ حكومەت هەیە بەمەبەستی گەیشتن بە پڕۆژەی نوێ كە لە بەرژەوەندی گەلی عێراق بێت.