بەغدا - INA- نەسار حاج
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایە تی گەڕاندنەوەی بڕەپاریە یەكی زۆر لە سەر پێچیكاران لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی راگەیاند، هاوكات وادەی كۆتاییهاتنی ناو تۆماركردن لەداتابەیسی تۆڕەكەدانا.
نەجم ئەلعقابی وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : وەزارەت بەردەوامە لە بایكۆتكردنی داتای سودمەندانی پاراستنی كۆمەڵایەتی لەگەڵ دامودەزگاكانی دەوڵەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان، هەروەها زۆرێك لە سەرپێچیكاران لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی چاودێری كران، چونكە ئەوان خانەنشین بوون یان دوو مووچە وەردەگرن، جەختی لەوە كردەوە : وەرگرتنەوەی پارەی زۆر لە سەرپێچیكاران.
ئەلعقابی دەشڵێت : تۆماركردن لەسەر داتابەیسی پاراستنی كۆمەڵایەتی تا 22ی تشرینی دووەمی 2022 بەردەوامە، دوای ئەوە قۆناغی ڕیزكردنی كەسانی شایستە بۆ ئەوەی لەلایەن توێژەری كۆمەڵایەتی وەزارەت سەردانیان بكات.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی : پاشان داتاكان دەنێردرێت بۆ وەزارەتی پلاندانان، كە ستانداردی گشتگیری پاراستنی كۆمەڵایەتی دیاری دەكات بەپێی ئەو داتا و چوارڕێیانانەی كە وەزارەت خاوەندارێتی دەكات.