بەغداد / INA محمد تاڵبی
پارێزگاری بەغداد محمد جابر عەتا ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە لەبەرنامەدایە دوو دەروازەی نوێ بۆ شاری بەغدا بکرێتەوە.
عەتا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕوونیکردەوە کە پارێزگای بەغداد پلانی داڕشتووە بۆ دروستکردنی دوو دەروازەی دی جگەلەو چواردەروازەیەی هەن کەتایبەت دەبن بە هاتنەژوورەوەی بارهەڵگرەکان کە بەشێوەیەکی کۆنکریتی دروست دەکرێن.
هەروەها پێشتر ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاندبوو کە پڕۆژەی پەڕەپێدانی دەروازەکانی بەغداد دابەشکراوەتە نێوان سێ لایەن کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو پارێزگای بەغدادو ئەمیندارێتی بەغدان.
ڕوونیشی کردەوە کە دەروازەکان درێژی 100 مەتر دروست دەکرێن و رووبەری تایبەتیشیان تیادا تەرخان دەکرێت بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و شوێنگەی تایبەتیشیان بۆ گەشتیاران تیادا دروست دەکرێت.