کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەنێوان وەزارەتی بەرگری وناوخۆ ئەنجامدرا

ئەمنی
  • 5-11-2022, 13:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەنێوان وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ گرێدرا بەسەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ عبدالامیر الشمری کەگەڵ فەرماندەئەمنیەکان بەمەبەستی تاووتوێکردنی
    کاتنامەی گواستنەوەی بەرپرسیارێتیەکان لە ناوشارەکانەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ.
    بەیاننامەی وەزارەت کە کۆپیەکی لای ئاژانسی هەواڵی عێڕاقیە وتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کۆنگرەیەکی گرنگیان بەست بەسەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری وبەئامادەبوونی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و سوپاسالار و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ولێژنەی سەرپەرشتی گواستنەوەی بەرپرسیارێتیەکان بۆ وەزارەتی ناوخۆ.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە لەم کۆبوونەوەیەدا باس لە کاتنامەکان و بواری گواستنەوەی بەرپرسیارێتیەکان بۆ ناوشارەکان لەنێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆو بەرگری کرا.