سودانی و بلینكن جەخت لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا دەكەنەوە

سیاسی
  • 3-11-2022, 20:46
  • +A -A

    بەغدا – INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران پەیوەندی تەلەفونی پێگەیشت لە لایەن ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتن پەرۆشە بۆ كاركردن لەگەڵ "حكومەت و خەڵكی عێراق" بۆئەوەی رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ و دەرفەتی كار لە ناوچە جیاوازەكانی عێراق زیاتر بێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیێندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ سودانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بلینكنەوە پێگەیشت، و پیرۆزبایی پێكهێنانی حكومەتی نوێی لێكرد. و ویلایەتە یەكگرتووەكان پەرۆشە بۆ كاركردن لەگەڵ حكومەت و خەڵكی عێراق بۆئەوەی رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ و دەرفەتی كار زیاتر بێت، سەربەخۆیی عێراق لە بواری وزەدا بچێتە قۆناخێكی باشتر و وەڵامی قەیرانی كەشوهەوا بدرێتەوە". 
    ئاماژەی بەوەشكرد كە " جەختكردنەوە لەسەر گرنگی پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بوارە جیاجیاكاندا، هەروەها هەردوولا تاوتوێی پابەندبوونی هاوبەشیان كرد بە ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات و بەرژەوەندییە هاوبەشەكان لە پاراستن ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق".
    بەپێی راگەیندراوەكە، بلینكن دووپاتیكردەوە، "پەرۆشی ئەمریكا بۆ كاركردن لەگەڵ حكومەت و گەلی عێراق بۆ زیادكردنی دەرفەتە ئابوورییەكان و بەرزكردنەوەی سەربەخۆیی وزەی عێراق و چارەسەركردنی قەیرانی كەشوهەوا، هەروەها پابەندبوونی حكومەتی ئەمریكای نوێكردەوە بۆ پشتیوانیكردنی عێراق لە شەڕەكەیدا دژی باندە تیرۆریستییەكانی داعش و تێكشكاندنیان”.