بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شێخ عەبدولمەهدی ئەلكەربەلای، نوێنەری سەید عەلی سیستانی، دووپاتی كردەوە كە مەرجەعی باڵا، سەید عەلی سیستانی، ڕێزگرتن لە ئایینەكان دووپات دەكاتەوە و بەبێ جیاوازی مامەڵە لەگەڵ هەموو عێراقییەكان دەكات.
بنكەی ناوەندی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی مەزارگەی پیرۆزی ئیمام حسێن راگەیندراوێكی بڵاوكردەوە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تیایدا دووپاتی كردووەتەوە كە " شێخ عەبدولمەهدی كەربەلای، ئەمڕۆ پێگەیشتووە". شاندێكی (روح السیسی) لە شاری سەینت فرانسیس، شارێكی ئاشتی لە ئیتاڵیا، بۆ پشتیوانی لە پەیوەندی و بڵاوكردنەوەی ئاشنابوون و هاوكاری نێوان ئایینەكان.
عەبدولمەهدی كەربەلائی باسی لەوەشكردوە، "سەید سیستانی بەردەوام پێشنیازی گرنگیدان بە دادپەروەری و بنەماكانی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و ڕەتكردنەوەی هەر بابەتێك دەكات كە هانی كەسانی دیكە بدات بۆ كردەوەی تێكدەرانە، هەروەها پێشنیاری پێویستی دوركەوتنەوە لە هەر شتێك دەكات كە هاندەری توندوتیژی میدیایی و فیكری بێت".
شێخ مەهدی كەربەلای جەختی لەوە كردەوە كە "عەتەبەی پیرۆزی حوسێنی و مەرجەعی باڵای ئایینی كە سەید سیستانی نوێنەرایەتی دەكات، خەمی زۆر لایەنی گرنگن لە ژیاندا"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "عەتەبەی پیرۆزی حوسێنی وەڵامێكە بۆ بەڵگەنامەكردنی تاوانەكانی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییەی داعش بە تایبەتی لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامیدا، و بەڵگەنامەكردنی ئەوان لە وێرانكردنی پەرستگا و كڵێسا و ڕفاندن و كوشتن و سەربڕین، وەك چۆن دەبێت هەموو ئەم ڕاستیانە بۆ داهاتوو بەڵگەدار بكرێن، بە ئامانجی دوورخستنەوەی خەڵك لە بیرۆكە تەكفیرییەكان كە دوورن لە ئیسلام و هەموو ئایینەكان، بە موسڵمانان و مەسیحییەكانیشەوە، كە تێیدا بەركەوتەی ئەم تاوانانە بوون.
كەربەلای ئاماژەی بەوەشكردوە، "سەید سیستانی پێشنیازی پێكەوەژیان لەگەڵ هاوڵاتیانی ئایینەكانی دیكە دەكات لەگەڵ ڕێز و ئاشتی و دور لە توندوتیژی و توندڕەوی ڕێز لە پرەنسیپەكانی یەكتر بگرن".