پزیشكێكی كورد ده‌بێته‌ ئه‌ندامی بۆردی به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی

ناوخۆ
  • 3-11-2022, 19:56
  • +A -A

    هەولێر - INA
    پزیشكێكی كوردی دانیشتوی وڵاتی بەڕیتانیا بووە ئەندامی بۆردی بەڕێوەبردنی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، كە رێكخراوێكە نزیكەی ١٥ هەزار ئەندامی هەیە و پلان و بەرنامە بۆ سیستەمە تەندروستییەكان لە جیهاندا دادەنێن. لەم بارەیەشەوە، ئەو پزیشكە كە ناوی ( گۆران عەبدوڵا)یە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە:"بەختەوەرم كە وەكو ئەندامی بۆردی بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی سیستمی تەندروستی جیهانی هەڵبژێردرام". ئەوەشی خستووەتەڕوو: "رێكخراوەكە نزیكەی ١٥ هەزار ئەندامی هەیە، لە ئێستاشدا لە شاری بۆگۆتای پایتەختی كۆڵۆمبیا كۆبوەتەوە، هەزار و ٥٠٠ ئەندام و بەشداربوو سەرقاڵی گفتوگۆ و پلانێكین بۆ سیستمە تەندروستیەكان لە جیهاندا". باسیلەوەشكردووە:""ئەم دەستكەوتە بەرپرسیارێتی گەورەتر دەخاتە سەر شانمان بۆئەوەی توندتر و تۆكمەتر داكۆكیار بین لە مافە تەندروستیەكانی خەڵكی كوردستان، هەروەها هاندەریشە بۆ هەوڵدانێكی زیاتر بۆ هێنانەكایەی سیستمێكی تەندروستی دادپەروەر كە بەپێی پەیداویستی خزمەتكاری هەمو تاكێك بێت بەبێ جیاوازی لەسەر بنەمای ئابوری، سیاسی، جەندەری....هتد".