بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی، پێشنیاری هەمواركردنەوەكانی پەسەند كرد بۆ جێگیركردنی دەرچووانی پەیمانگاكان كە پیشەی تەندروستییان هەیە.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "وەزیر ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ڕەزامەندی لیژنەی ناوەندی بۆ وەسفكردنی كار لە وەزارەتی تەندروستی لەسەر ئەو هەمواركردنانەی كە لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەكانەوە لە وەزارەت پێشنیاركراون بۆ جێگیركردنی زۆرێك دەرچووانی پەیمانگاكان بە پیشەی تەندروستی لە چوارچێوەی وەسفی كار نازناو و نمرەی كار بۆ جێگای ئەو كەسانەی كە دەرچووی ئەو پەیمانگایانەن.