بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند: بێ سەرپەرشتان جێی بایەخی دەوڵەتن، هەروەها بەپرسیارێتی چاودێریكردنیان دەكەوێتە ئەستۆی دەوڵەت و كۆمەڵگە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەیك بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی سەرۆك وەزیران رایگەیاند: بە بۆنەی هەفتەی بێ سەرپەرشتانی عێراقی، عەبادی چاوی كەوت بە ژمارەیەك لە بێ سەرپەرشتاران، لەو دیدارەدا سەرۆك وەزیران لە بارودۆخ و چالاكیەكانی كۆڵینەوە. بەپێی بەیاننامەكە عەبادی رایگەیاندوە:" بەهۆی سیاسەتەكانی رێژێمی پێشوو و تیرۆرەوە ژمارەیەكی زۆری بێ سەرپەرشتارانمان هەیە، سەنتەری تایبەتیشیان بۆ دروستكراوە ئەوەش خاڵی سەرەكی چاودێریكردنیانە"، سەرۆك وەزیران رۆشنایشی خستەسەر "گرنگیدا بەلایەنی دەرونی خاوەن پێداویستیەكان و چارەسەركردنیان و دەستەبەركردنی دەرفەتی كاركردن بۆ ئەوانەی توانایان هەیە، ئەوانیش بەشێكی سەرەكی كۆمەڵگەن".