بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هیام یاسری وەزیری گەیاندن ، پشتڕاستیكردەوە كە وەزارەت بەردەوامە لە باشتركردنی ژینگەی كێبڕكێی نێوان كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت كە پڕۆژەكانی FTTH لە بەغدا و پارێزگاكان جێبەجێ دەكەن.
وەزیری گەیاندن لە لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتوە ڕایگەیاندووە: "ئەلیاسیری بە ئامادەبوونی ستافی پێشكەوتووی وەزارەت لەگەڵ نوێنەرانی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت كە پڕۆژەكانی FTTH جێبەجێ دەكەن كۆبووەوە".
یاسری ئەوەشی خستەڕوو، "یەكێك لە ئەولەویەتەكانی كارەكانی داهاتوومان بریتییە لە داڕشتنی سیاسەتێكی نوێ بۆ ئەو پڕۆژانە، هەروەها پێكهێنانی تیمی بەدواداچوون بۆ پڕۆژەكان كە لە ژمارەیەك ئەندازیار لە وەزارەت پێكهاتوون بۆ بەدواداچوون بۆ پێشكەوتنی كارەكان و گواستنەوەی كێشە و بەربەستەكان لە شوێنی كارەوە بۆ بەرپرسانی وەزارەت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "گرنگی جەختكردنەوە لەسەر ئەو كارانەی كە ئەو كۆمپانیایانە ئەنجامی دەدەن و پەیوەندیكردن لەگەڵیان لە بەرژەوەندی وەزارەت و بەشداریكردن لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان".