سودانی و عەبادی پشتیوانی خۆیان بۆ حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی چاكسازی و خزمەتگوزاری دووپات دەكەنەوە

سیاسی
  • 3-11-2022, 18:04
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران و حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ، پاڵپشتی حكومەتیان لە جێبەجێكردنی بەرنامەی چاكسازی و خزمەتگوزارییەكەی دووپاتكردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ، حەیدەر عەبادی كرد".
    لە راگەیندراوكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە دۆخی گشتی وڵاتەكە كردووە، هەروەها جەختیان لەسەر پاڵپشتی حكومەتی سودانی كردەوە لە جێبەجێكردنی بەرنامەی چاكسازی و خزمەتگوزارییەكەی، بە شێوەیەك كە پێداویستییەكانی عێراقییەكان و گەشەپێدانی وڵاتەكە دابین بكات".