بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، بڕیاری دا كە خێراكردنی گەیاندنی كارتی نیشتیمانی بۆ ئەو هاوڵاتیانەی كرد كە مامەڵەكانیان تەواو دەكەن.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "وەزیری ناوخۆ سەردانی شوێنی دروستكردنی كارتی نیشتیمانی كردووە، بە یاوەری جێگری وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتیی كارتی نیشتمانی و پاسپۆرت، بە مەبەستی پێداچوونەوە بە وردەكارییە تایبەتەكان لە دەركردنی كارتی نیشتمانی و چارەسەركردنی كەمی كارتی نیشتمانی”.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "شەمەری ڕێنمایی دابینكردنی بەپەلەی هاوڵاتیانی كردووە بۆ وەرگرتنی كارتی نیشتیمانی، كە مامەڵەكانیان تەواوكردووە"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "ژمارەیەكی زۆر كارت دابیندەكرێت".