سەرۆك كۆمار جەخت لە قوڵایی پەیوەندییەكانی عێراق و قەتەر و گرنگی بەهێزكردنی ئەو پەیوەندییە دەكات

سیاسی
  • 3-11-2022, 18:01
  • +A -A

    بەغدا - INA
    عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆككۆمار ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەسەر قووڵایی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی عێراق و قەتەر و گرنگی پتەوكردنی پێداگری كرد.
    لە راگەیندراوێكدا كە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە بڵاوكراوەتەوە، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە "سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیی لە خالید بن حەمەد سلێتی باڵیۆزی قەتەر لە عێراق كرد و جەختی لە قووڵایی پەیوەندییەكانی عێراق و قەتەر و گرنگی بەهێزكردنی لە بوارەكانی بەرژەوەندی هاوبەش لە خزمەت بەرژەوەندییە هاوبەشەكاندا." 
    بە پێی راگەیندراوەكە، سەرۆك كۆمار هیوای خۆشی بۆ دەوڵەتی قەتەر دەربڕی بۆ سەركەوتن لە ڕێكخستنی مۆندیالی فیفا، جەختی لەوە كردەوە كە "ڕێكخستنی پاڵەوانێتیەكە سەركەوتنێكی گەورەیە بۆ دەوڵەتی قەتەر و بۆ هەموو عەرەبەكان و ڕەنگدانەوەی دەبێت بە شێوەیەكی ئەرێنی لەسەر ئاستی جیهانی”.