بەغدا - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران ، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان،فەرمانێكی دیوانییەی دەركرد و تیایدا لیوا عەبدولكەریم عەبدولحەسەن وەجر، وەك سكرتێری نووسینگەی تایبەتی فەرماندەی گشتی ڕاسپێردرا، دوای ئەوەی كۆتاییهێنان بە ئەركی سكرتێری كەسی پێشووی لیوا محەمەد حەمید بەیاتی و گەڕاندنەوەی بۆ وەزارەتی بەرگری.
بەپێی فەرمانێكی دیوانی كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە "
فەرمانێكی تایبەتی دیوانی كۆتایی بە ڕاسپاردەی بەیاتی هێنا “بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (٧٨)ی دەستوور بەپێی بڕگەكانی مادەی (١٤/سێیەم)ی خزمەتگوزاری سەربازی و… یاسای خانەنشینی ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٠، بڕیارماندا بەمانەی خوارەوە:
1. كۆتاییهێنان بە ڕاسپاردەی لیوا محمد حمید كازم ناسر لە كاركردن لە دیوانی سەرۆكی حكومەت/وەك سكرتێری شەخسی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و گەڕاندنەوەی بۆ وەزارەتی بەرگری.
2- وەزیری بەرگری بڕیارەكانی جێبەجێ دەكات.