وەزیری نەوت پابەندبوون بە زیادكردنی بەرهەمی نیشتمانی نەوتی خاو و غاز پشتڕاست دەكاتەوە

ئابوری
  • 3-11-2022, 17:44
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت، پابەندبوونیان بە زیادكردنی بەرهەمی نیشتمانی نەوتی خاو و غاز دووپاتكردەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت، سەردانی بارەگای كۆمپانیای نەوتی بەسرەی كرد و چاوی بە بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە و كادیرە پێشەنگەكان كەوت".
    جەختیشی لەوە كردەوە "پەرۆشی وەزارەت بۆ پەرەپێدانی شێوازی  كاركردنی خێرا بۆ زیادكردن و بەردەوامبوونی بەرهەمی نیشتمانی نەوتی خاو و غاز ، هاوشێوەی لەگەڵ  بەرنامەی  حكومەت" ئەو پلان و بەڵێنانەی لە مەنهەجی حكومەتدا هاتووە، چونكە بەسرە كۆمپانیای نەوت گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە.
    وەزیری نەوت جەختی لە گرنگی "پەرەپێدانی ئەو كێڵگە نەوتییانە كردەوە كە دەكەونە ژێر بەرپرسیارێتی هەوڵە نیشتمانییەكانەوە، و پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكان بۆ زیادكردنی توانای عەمباركردن و هەناردەكردن، هەروەها تۆڕی بۆری دەریایی"، ئاماژەی بە "پێویستی پەرەپێدانی بەندەرەكانی هەناردەكردن بە ڕێژەیە بۆ گرنگیدانیان وەك دەروازەی سەرەكی هەناردەكردن بۆ نەوتی عێراق، و بۆ دابینكردنی ئاسانكاری بۆگەیاند بە بەندەرەكانی هەناردەكردندا بە دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بۆ كریكارانی ئەو بوارە كە هەموو پێداویستییەكانی شوێنی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییە ئایدیاڵەكان لەم شوێنانە لەخۆدەگرێت.”