ئەنجومەنی باڵای دادوەری وەزیری گواستنەوە تاوتوێی چەند پرسێك دەكەن

سیاسی
  • 3-11-2022, 15:16
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادوەر فایق زەیدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، و ڕەزاق موحێبس سەعداوی،  وەزیری گواستنەوە، باسیان لە بەدواداچوون بۆ دۆسیەكانی وەزارەت كرد كە لەلایەن دادگاكانی پەیوەندیدارەوە تاوتوێ كران.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە، كە "سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زەیدان، پێشوازی لە وەزیری گواستنەوە، ڕەزاق موحێبس سەعداوی كرد".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "هەردوولا گفتوگۆیان كردووە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو داوایانەی وەزارەت كە لەلایەن دادگا پەیوەندیدارەكانەوە تاوتوێ دەكرێن".