كەش و هەوای عێراق... لە هەفتەی داهاتوو خوڵدەبارێت

ناوخۆ
  • 3-11-2022, 15:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لەكاتێكدا پێشبینی دەكرد ڕۆژی دووشەممە خۆڵبارین دەستپێبكات.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسیدا، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (گەیشتووە، تێیدا هاتووە "كەشوهەوای وڵات بۆ سبەی هەینی، ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەكانی باشوور ساماڵ دەبێت،  لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەندێكجار هەور، و پلە نزیك لە ڕۆژی پێشوو لە سەرانسەری وڵاتدا.”
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای ڕۆژی شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها لە ناوچەی باشووریش نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرماش دەگۆڕدرێن هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو بێت لە سەرتاسەری وڵاتدا”.
    و لە درێژەی قسەكانیدا وتی "كەشوهەوای ڕۆژی یەكشەممە مامناوەند دەبێـت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی باكوور، و پلەكانی نزیك لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا."
    لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و وردەكارییەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو، بەپێی ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی كەشناسیەوە بڵاوكراوەتەوە: