سەرۆكی كۆمار پیرۆزبایی نامەیه‌ك له‌ شاژنی دانیمارك پێگەیشت

سیاسی
  • 3-11-2022, 14:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدوللەتیف كەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار، پەیامێكی نووسراوی پیرۆزبایی لە شاژنی دانیماركەوە پێگەیشت.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆماری كۆمار لە راگەیندنراوێكدا  كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە، كە "سەرۆك كۆمار، لە كۆشكی لەسەلام لە بەغدا، پێشوازی لە كریستیان تورینگ باڵیۆزی شانشینی دانیمارك لە عێراق كرد".
    هەروەها ئەوەیش هاتووە " باڵوێز پەیامێكی نووسراوی لە جەنابی شاژنی دانیمارك مارگریتی دووهەم، كە گەرمترین پیرۆزبایی بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی كۆمار، پێشكەشی سەرۆك كۆماری كۆمار كرد ".
    لای خۆیەوە سەرۆك كۆمار و سوپاس و پێزانین خۆی گەیاندن شاژن مارگریتی دووەم و گەلی دانیمارك.