دهۆك - INA
ئەمڕۆ لە كۆنگرەی ١٤یەمی مەسعود بارزانی بە سەرۆك و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بە جێگری یەكەم و جێگری دووەمی ناوبراو هەڵبژێردران.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆنگرەی ١٤یەمی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری دهۆك بەڕێوەچوو، لە كۆنگرەكەدا مەسعود بارزانی وەكو سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرایەوە. هاوكات دوای ئەوەی خۆی وەك سەرۆك هەڵبژێردرا ،هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بە جێگری یەكەم و دووەمی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراون.