بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری تەندروستی، ساڵح مەهدی حەسناوی، فەرمانێكی وەزاری سەبارەت بە دەوامی پزیشكانی (ئیشگری و پلە باڵا) دەركرد.
بەپێی نووسراوێك كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، كە واژۆی وەزیر تەندروسی لەسەرە و فەرمانی وەزاری لەخۆگرتبوو: “بە پشت بەستن بە مەرجەكانی بەرژەوەندی كار و بە پشت بەستن بەو دەسەڵاتانەی پێمان سپێردراوە و بە پێدانی ئەوە كاری پزیشكان (ئێشگری) پێویستی بە ئامادەبوونیان هەیە لەناو نەخۆشخانە ٢٤ كاتژمێر لە ڕۆژێكدا، بڕیارماندا :
1- لە سیستەمی پەنجەمۆردا نین.
2- بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و سەرۆكی پزیشكی پێشگر خشتەی مانگانە بۆ كاری پزیشكی نیشتەجێ ئامادە دەكات.
3- بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و سەرۆكی پزیشكی ئێشگر بەدواداچوون بۆ بوونی پزیشكان و پابەندبوونیان بە دەوامی فەرمی.
4- هەموو ئەو ڕێنمایانەی پێشتر دەرچوون لەو بارەیەوە هەڵدەوەشێنەوە.