بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی رافیدەین بەهای قەرزی بازرگانی بچووكی ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی رافیدەین لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، كە "لقەكانی بانكەكە كە دەكەونە بەغدا و پارێزگاكان قەرز بۆ پڕۆژەی بچووك بە بڕی 25 ملیۆن بە هاووڵاتیانی خاوەن دوكان و وۆرك شۆپی كاركردن دەدات".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەكان تا ٦ ساڵە بە ڕێژەی سوودی لەسەدا ٦"، جەختیشی لەوە كردەوە كە وەبەرهێنانی ئەم قەرزە بەشدارە لە بوژاندنەوەی ئابووری نیشتمانی و نەهێشتنی بێكاری".