بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند كە هەوڵی دزەكردنی تیرۆرستانی داعشیان لە سەلاح الدین پووچەڵ كردووەتەوە.
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "لیوای نۆیەمی حەشدی شەعبی ، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەوڵێك بۆ دزەكردنە تیرۆرستانی داعشیان لە ناوچەی ئیبراهیم وادی لە پارێزگای سەلاح دین پووچەڵكردەوە."
وە ئاماژەی بەوەشكرد، "هێزەكە چاودێری دزەكردنی 7 تیرۆرست داعشیان كردووە بۆ ناوچەكە، و دەستبەجێ چارەسەریان بۆ كراوە دوای چاودێریكردنیان بە كامێرای گەرمی".