بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوت، ڕۆڵی دەسەڵاتی ئەمنی لە هەڵوەشاندنەوە و بەدواداچوونی تۆڕەكانی قاچاخی بەرهەمی نەوتی بەرز نرخاند، دوای دەستگیركردنی گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتی بەرهەمی نەوتی لە بەسرە.
عەبدولغەنی لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە: "وەزارەتی نەوت پێشتر گروپێكی كاری پێكهێنا بۆ هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و دەزگا ئەمنییە پاڵپشتییەكان لە وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و هەواڵگری."
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم شانە توانی بەدەیان هەڵمەتی دەستگیركردن بۆ چەتە نایاساییەكان كە بازرگانیكردن بە بەرهەمە نەوتییەكانەوە دەكرد، كە بەشداربووە لە دابەزینی پێوەرەكانی بەكارهێنانی ڕۆژانە"، عەبدولغەنی ستایشی "بەدواداچوونە گەورەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران كرد و پشتگیریكردنی بۆ ڕێكارەكانی وەزارەتەكە”.
لای خۆیەوە، حەمید یونس، یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری پاڵاوتن و دابەشكردن ڕایگەیاندووە، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، "هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكان و دەستەی پشكنین لە وەزارەتی نەوت بەرز دەنرخێنین لە ڕێگەی هەماهەنگی، بەدواداچوون و بەشداریكردنی مەیدانی،لە دەستگیركردنی قاچاخچیەكانی بازرگانی نەوت .