بەغدا-INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە بەسرە دەستگیركردنی یەكێك لە گەورەترین بازرگانانی مادە هۆشبەرەكانی پارێزگاكەی ڕاگەیاند.
وە وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاندووە، "بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری، مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی بەسرە توانیان، دوای وەرگرتنی زانیارییەكان ، بۆ ڕاوەدوونانی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگاكە، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڵگری (٦ كیلۆ) كریستاڵ مادەی هۆشبەر، زیاتر لە (نیوە كیلۆ) حەشیش، و (٣٠٠) حەبی كاپتاگۆن بوو.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "تۆمەتبار بەپێی بڕگەكانی ماددەی (٢٨) تایبەت بە ماددەی هۆشبەر ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراوە، بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت".