هەزلێرـ INA
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/11/2022 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له پانێڵی كۆتاییی دیداری مێريدا كرد كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو و تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسانی عێراقی فیدرال و هه‌رێمی كوردستان و كونسول و نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی و مامۆستایانی زانكۆ و بیرمه‌ند و كه‌سایه‌تيی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوون.
له پانێڵه‌كه‌دا سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ى دید و بۆچوونیان له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز محه‌ممه‌د شیاع سوودانی و مامه‌ڵه‌ی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌م حكوومه‌ته، به‌ڕێزیان گوتی: “دوای نزیكه‌ی ساڵێك له دواكه‌وتن، له ئه‌نجامدا ده‌بینین ئه‌مڕۆ له به‌غدا حكوومه‌تێك پێكهێنراوه، هه‌ر خودی پێكهێنانی ئه‌م حكوومه‌ته به دیدی به‌نده هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ دۆخی ئێستای عێراق. بێگومان پرسه‌كه ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان نییه، باسی هه‌موو عێراق ده‌كه‌ین و خه‌می ئێمه‌ش ته‌نیا خه‌می هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو خه‌می هه‌موو عێراقییه‌كانه. پێموایه ئێستا دۆخێكی نوێ هاتۆته پێش و هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ به جددی یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق و كابینه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بن، چونكه ئه‌گه‌ر عێراق سه‌قامگیر بێت، هه‌رێمی كوردستانیش سه‌قامگیر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر دۆخی ئه‌منی له عێراق تێكبچێت، دۆخی هه‌رێمی كوردستانیش تێكده‌چێت و ئه‌م شتانه هه‌موو به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و نا‌توانیت به‌غدا له هه‌رێمی كوردستان جیا بكه‌یته‌وه و هه‌رێم له به‌غدا جیا بكه‌یته‌وه. ئه‌وه‌ی كه من هیوادارم ئه‌وه‌یه هه‌ردوولامان توانیبێتمان وانه له ڕابردوو وه‌ربگرین، وانه له‌وه وه‌رگرین هه‌روه‌ك ئێستا خۆتان به‌و پرسیاره له خۆمان ده‌ستپێی بكه‌ین، بابه‌تی سه‌ره‌كیی كۆنفرانسه‌كه‌شتان ئه‌وه‌یه (عێراق بۆ هه‌مووان)،
پرسیاری جددی ئه‌وه‌یه: ئایا عێراقییه‌كان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه عێراق بۆ هه‌مووانه؟ ئه‌گه‌ر له‌م ده‌رگایه‌وه بچینه ژووه‌ره‌وه، وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر ساده‌یه كه نه‌خێر ئه‌و هه‌سته نییه! ده‌بێت ئه‌وه دروست بكرێته‌وه. به ڕای من ده‌بێت ئێمه وانه له هه‌موو ئه‌و هه‌ڵانه وه‌رگرین كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو كراوه، هه‌موومان خۆمان تاقیكرده‌وه، به‌غدا خۆی تاقیكرده‌وه و هه‌رێمیش خۆی تاقیكرده‌وه، به‌ڵام له ئه‌نجامدا گه‌یشتین به یه‌ك خاڵ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هه‌موومان یارمه‌تیی یه‌كتری بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق. كێشه‌كانی عێراقیش ئاسان نین و زه‌حمه‌تن، ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان داوای ده‌كات ئه‌وه‌يه به‌پێی ده‌ستووری عێراق كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.