بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، فەرمانی دا كە بودجە لەئاستی خواستدا بێت، ئاماژەی بە چارەسەركردنی كێشەی كارەبا كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد كەپێكهاتبوو لەتەیف سامی وەزیری دارایی و حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت و زیاد عەلی فازل وەزیری كارەباو ژمارەیەك لەڕاوێژكارەكان.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆسیەی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 و پێویستیی خێراكردنی ئامادەكاریی و ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
سودانی جەختی لەوە كردەوە كە گرنگە بودجە لە ئاستی خواستدا بێت و لە ئەولەویاتی خۆی ڕازیبوونی پێویستیەكانی هاوڵاتیان بۆ خزمەتگوزاری بخاتە پێش چاو.
هەروەها تەئكیدیكردەوە لەسەر پێویستیی ئەوەی بە شێوەیەكی كاریگەرانە چارەسەری كێشەی كەمی كارەبا بكات كە كاریگەری زۆری كردووەتە سەر ژیانی هاوڵاتیان و كەرتە ئابوورییەكان لە وڵاتدا.