بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمرۆ چوارشەممە، هەڵوەشاندنەوەی گەورەترین تۆڕی قاچاخی نەوتی لەپارێزگای بەسرە راگەیاند.
سودانی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، دەڵێت: ئێمە ڕاسپێردراین بۆ بەدواداچوونی تۆڕەكانی قاچاخچی نەوت و جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن دژی ئەو چەتانەی كە بوێرییان دەكرد و داگیریان كردبوو بۆ دزینی مافەكانی عێراقیەكان و بە هاوكاری خودا توانرا مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاكانی دیكە، گەورەترین تۆڕی قاچاخی نەوت لە بەسرە هەڵوەشێننەوە.
رونیشیكردەوە: ئێمە هیچ درێغی ناكەین و شەو و ڕۆژ كاردەكەین بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی بە شێوە جۆراوجۆرەكانی.