فڕۆكەوانی مەدەنی: پەككەوتەیی لە هێڵی ئاسمانی عێراقی هەیە و گەشتی كۆمپانیاكانی تر ڕانەگیراوە

ناوخۆ
  • 2-11-2022, 20:06
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق ئەمرۆ چوارشەممە تەئكیدیكردەوە: كە كەموكوڕییەكی تەكنیكی بووە هۆی تەنها ڕاگرتنی گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی عێراقی ئەم ئێوارەیە و گەشتی كۆمپانیاكانی تر ڕانەگیراوە.
    دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق دەیەوێت بۆ هەموو گەشتیار و هێڵە ئاسمانییەكانمان ڕوون بكاتەوە كە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هاتووچۆی ئاسمانی ئاسایی بەڕێوە دەچێت.
    رونیشیكردەوە: هیچ پچڕانێك لە هیچكام لە گەشتەكان نییە جگە لە هێڵی ئاسمانی عێراقی بەهۆی تێكچونێكی تەكنیكی لە جێبەجێكردنی گەشتەكانی.