بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی مەحمود شاكر سەلامی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند.
سودانی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، دەڵێت: كۆچی دوایی مەحمود شاكر سەلامی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆیشتنێكی بە ئازارەو پرسەی دەوڵەتدارێك و نوێنەرێكی گەلە.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: سەلامی لە دنیا رۆشت، بەڵام ئەو ئەركی یاسادانانی خۆی لە ژێر قوبەی پەرلەماندا جێبەجێكرد، سەرۆخی لە خۆشەویستانی دەكەم و دواكارم خوا سەبرو ئاراممیان پێ ببەخشێت.