بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، داوای لەكۆمپانیا ژاپۆنییەكان كرد بەفراوانی بەشداری وەبەرهێنان بكەن لە پڕۆژەی وزەی نوێبوەوە و غاز.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سودانی ئەمڕۆ پێشوازیكرد لە جێگری وەزیری دەرەوەی پەرلەمانی ژاپۆن تاكاغی كی و شاندی یاوەری، و هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاكانی پتەوكردنیان.
هەر لەو دیدارەدا چەند پرسێكی گرنگی هاوبەش و ڕۆڵی سەرەكی عێراق لەناوچەكە تاوتوێكرا.
بەپێی بەیانامەكە هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی پتەوكردنی بۆندەكانی هاوكاری هاوبەش و لەبوارە جۆربەجۆرەكانی ئابووری و فەرهەنگی و هەروەها لەبواری وزە و وەبەرهێناندا كردووە.
هەروەها سودانی داوای لەكۆمپانیا ژاپۆنییەكان كرد لەڕێگەی پڕۆژەی وزەی نوێبوەوە و وەبەرهێنانی گازەوە بەشدارییەكی بەرفراوان لە وەبەرهێناندا بكەن و هەروەها گرێبەستە تەكنیكییەكان و لیژنەی هاوبەشی ئابووری نێوان هەردوو وڵات كارا بكەنەوە.
لای خۆیەوە تاكاغی كی پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیران كرد بەبۆنەی دەسپێكردنی ئەركەكانی وەك سەرۆك وەزیران و هیوای خواست چاكسازی سیاسی و ئابووری بەدەست بهێنێت بۆ بەدیهێنانی پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی وڵات و ئاماژەی بەخواستی ژاپۆن كرد بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو ولاتی دۆست و باسی لەوەكرد كە ژاپۆن بەو هەلومەرجەی كەعیراق ئەزموونی كردووە تێپەڕیوە و داوای سوودوەرگرتن لەئەزموونی ولاتەكەی دەكات لەبنیاتنانەوە.