بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی بۆ بەرزكردنەوەی یەكخستنی نێوان دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن گفتوگۆیان كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، مەندەلاوی پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیران كرد بەبۆنەی دەستپێكردنی ئەركەكانیی و وەرگرتنی متمانە و هیوای خواست و كێشەكانی هاوڵاتیان چارەسەر بكات.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی یەكخستنی دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن بۆ باشتر كاركردنی ئۆرگانەكانی دەوڵەت لە چاودێری و جێبەجێكردندا تاوتوێكران، هاوتەریب لەگەڵ گەورەیی ئەو تەحەدا و پێداویستییە گرنگانەی كە ڕووبەڕووی ژیانی ڕۆژانە و گوزەرانی هاوڵاتیان بۆتەوە.