بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە، جەختیكردەوە كە حكومەت بەرپرسیارێتی زۆری هەیە و هاوكات ئاماژەیدا بەوەی كار لەسەر پەرەپێدانی بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو دەكەن.
رەشید لە وتارێكدا لە درێژەی كارەكانی 31 مینی دانیشتنەكانی لوتكەی عەرەبی لە جەزائیر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی چاودێری كردووە، وتی: ئەو گۆڕانكارییانەی لەهەندێ وڵاتەكانی ئێمە ڕوودەدەن تەئكید لەگرنگی ئەم لوتكەیە دەكاتەوە و بەو بڕیارو تێگەیشتنانە كە یارمەتیدەرە بۆ هەڵسەنگاندنی جدییەتی ساتی مێژوویی گرنگ، هیوای خواست لوتكەی جەزائیر ببێتە خاڵی دەستپێك بۆ كاری هاوبەش.
ئەوەشی خستەڕوو: نەهامەتییەكانی خەڵكی فەڵەستین لە پێشەوەی كێشەكانمانەوە دەمێنێتەوە، وتیشی: هێشتا پێگەی عێراق پابەندە بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین لەسەر هەموو ناوچەكانی لەگەڵ قودسی شەریف وەك پایتەختی خۆی.
رونیشیكردەوە: عێراق ئیدانەی ئەو ڕێوشوێنانە دەكات كە ئامانجیان زیانگەیاندن بە باری مێژوویی و یاسایی قودس و داوای پابەندبوون بە بڕیاری 478ی ساڵی 1980ی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات.
ڕەشید، وتیشی: عێراق پشتگیری خۆی بۆ لوبنان نوێ دەكاتەوە لە ڕەتكردنەوەی جیاوازیەكان و زاڵبوون بەسەر قەیرانی سیاسیدا و هیوای خۆی دەربڕی كە هەوڵەكانمان هەمووی بۆ بەرژەوەندی لوبنانییەكان دەبێت لە هەموو مەزهەب و پێكهاتەكانیان.
سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەشدا: كە عێراق پەرۆشە بۆ سەقامگیری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی كە ئەمەش لەهەوڵی ئەوەدا بوو كە میوانداری بەغدا بكات چەندین كۆبوونەوەی نێوان زۆرێك لەوڵاتانی ناوچەكە بۆ كەمكردنەوەی قەیرانەكان.