بەغداد - INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوارشەممە، پرسە و سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی پەرلەمانتاری كوتلەی دەوڵەتی یاسا مەحمود شاكر سەلامی راگەیاند.
حەلبوسی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بە خەم و پەژارەوە هەواڵی كۆچی دوایی مەحمود شاكر سەلامی لە كوتلەی دەوڵەتی یاسامان پێگەیشت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەرەخۆشیی گەورەمان بۆ كەسوكار و خۆشەویستان، خوا سەبر و ئارامییان پێببەخشێت، خوای گەورە بیخاتە بەر رەحمەتی خۆی و لە بەهەشت جێیبكاتەوە.