مەندەلاوی بۆ باڵیۆزی توركیا: پێویستە فایلی ئاو بەیەكجاری چارەسەر بكرێت

سیاسی
  • 2-11-2022, 15:08
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ چوارشەممە جەختیكردەوە لەسەر پێویستی خێراكردنی چارەسەری كۆتایی فایلی ئاو، هەروەها جەختی لەسەر بەردەوامی دەستدرێژییەكانی توركیا و بڕینی ئاو كردەوە كە دەبێتە هۆی تێكدانی پەیوەندییە مێژووییەكان و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست  ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مەندەلاوی لەنوسینگەی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی دەوڵەتی توركیا لەعێراق عەلی ڕەزا گۆنای و وەفدی یاوەری كرد و تیایدا گفتوگۆ لەبارە ڕێگاكانی پەرەپێدانی هاریكاریی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات كرا.
    لە بەیاننامەكەدا هاتوو؛ لە دیدارەكەدا ڕێككەوتن لەسەر پێویستی پێكهێنانی لیژنەی تەكنیكی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات بەهاوكاریی وەزارەتەكانی ناوخۆ و دەرەوەو لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ چارەسەركردنی فایلە گرنگەكان لەوانە ئەوانەی پەیوەندیدارن بە كارئاسانیكردنی پێدانی ڤیزا بۆ هەردوولا.
    مەندەلاوی داوایكرد كە جارێكی تر چارەسەری خێرای فایلی ئاو بكرێت بۆ ئەوەی مافی تەواوی ئاوی عێراق لە ڕووبارەكانی دیجلە و فورات مسۆگەر بكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بەردەوامبوونی دەستدرێژییەكانی توركیا و بڕینی ئاو دەبێتە هۆی تێكدانی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوو گەلی دۆست و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات.
    جەختیشیكردەوە: ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوێستی جیاوازی دەبێت لەوەی ئەگەر هێرشەكانی پێشوو دووبارە بكرێنەوە كە ژمارەیەك لەهاوڵاتیانی عێراقی كردە قوربانی.