تەندروستی: ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی لە هەموو ناوەندەكاندا بەردەستە

ناوخۆ
  • 2-11-2022, 15:08
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمرۆ چوارشەممە، وردەكارییەكانی بەرنامەی نیشتمانی فراوانكراوی ڤاكسینی ڕوونكردەوە و هاوكات ئەوەشی خستەڕوو كەڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی لەگشت ناوەندەكاندا بەردەستە.
    وتەبێژی وەزارەتی سەیف ئەلبەدر بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەرنامەی نیشتمانی ڤاكسینی فراوانكراو لە تەمەنی  كەمی مرۆڤەوە دەست پێدەكات و تا تەمەنی پێشكەوتوو بەردەوام دەبێت، بە خوێندكاریشەوە.
    ئاشكراشیكرد: جەختكردنەوە لە بەخشینی ڤاكسین لە 6 ساڵی یەكەمدایە و دواتر دەرمانی بەهێزكەر دروست دەبێت و چەند حاڵەتێكی نەخۆشی هەیە كە ڤاكسینی دیاریكراوی هەیە و بۆ هەندێك گرووپ ڤاكسینی پرۆفیشناڵ هەیە و بەرنامەكەش بەردەوام دەبێت لە كاركردن بە شێوەیەكی ئاسایی.
    تەئكیدیشیكردەوە: هەموو ڤاكسینەكان بەردەستن و لە باشترین نمونە جیهانییەكانەوە و هەروەها ڤاكسینی كرۆنا و ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی لە هەموو ناوەندەكانی تەندروستیدا هەیە.