عێراق و سودان پەیوەندییە دووقۆڵییەكان تاووتوێ دەكەن

سیاسی
  • 2-11-2022, 14:41
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە، لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی سیادەی ئینتیقالی سودانی فەریقی یەكەمی روكن عەبدولفەتاح بورهان باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ لە جەزائیر لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی سی و یەكەمینی لوتكەی عەرەبی لەگەڵا سەرۆكی ئەنجومەنی سیادەی ئینتیقالی سودانی فەریقی یەكەمی روكن عەبدولفەتاح بورهان كۆبوەوە.
    لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر پێویستی پەرەپێدانی ئاستی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان عێراق و سوودان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی كرایەوە و بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاكانی نێوان هەردوو وڵات بكات.
    هەردولا پێداچوونەوەیان بەو پەیوەندییە مێژووییە برایانە كرد كە گەلانی عێراق و سوودان دەبەستێتەوە و جەختیان لەسەر گرنگی بەهێزكردن و فراوانكردنیان كردەوە.