بەغداد - INA
هێڵی ئاسمانی توركیا لەعێراق ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: فڕۆكەخانەی كەركوك سبەینێ شایەتحاڵی یەكەم گەشتی ئاسمانی بۆ ئەستەمبوڵ دەبێت.
بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی توركیا لەعێراق خەیرەدین قارقی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ڕێگایەكی نوێ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوكەوە بەرەو ئەستەمبوڵ ڕۆیشتووە و بە یەك گەشت لە هەفتەیەكدا بە فەرمی لە سبەینێ پێنجشەممەوە دەست پێدەكات.
وتیشی: بە هەماهەنگی نێوان لایەنە تایبەتەمەندەكانی حكومەتی عێراق و دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی و ئیدارەی فڕۆكەخانەی كەركوك و هێڵی ئاسمانی توركیا و لایەنە تایبەتمەندەكان سەرجەمی ڕەزامەندییە فەرمی و ئیداری و لۆجستییەكان بۆ زیادكردنی ژمارەی گەشتەكان لەفڕۆكەخانەی كەركوكەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەستەنبوڵ بەچوار گەشتی ئاسمانی لە هەفتەیەكدا بەدەستهاتوون و لەسەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی داهاتووەوە.
رونیشیكردەوە: خوێندنەوەیەكی پراكتیكی و كاتی خشتەكراو بۆ ئەم بابەتە ئامادەكراوە بەئامانجی سەركەوتن و زیادكردنی ژمارەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوكەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەستەمبوڵ لەهەنگاوێكی پراكتیكیدا كە گواستنەوەی گەشتیاران زیاترو ئاسان دەكات و كاری هێڵی ئاسمانی نێوان هەردوو وڵات چالاك دەكات.