سەرۆك كۆمار لە دیدارێكیدا لەگەڵ سیسی تەئكیدی لە گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان عێراق و میسر كردەوە

سیاسی
  • 2-11-2022, 13:22
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە تەئكیدی لەگرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و میسر كردەوە، و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسریش ئاماژەی بەوەداعیراق وڵاتێكی بەهێز و گرنگە و ڕۆڵی سەرەكی لەناوچەكەدا هەیە.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار لە جەزائیر، لەگەڵا سەرۆك كۆماری میسر، عەبدولفەتاح ئەلسیسی بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و میسر  فواد حوسێن و سامح شوكری و شاندی یاوەری كۆبووەوە، لە پەراوێزی سی و یەكەمین دانیشتنی لوتكەی عەرەبیدا كە ڕۆژی سێشەممە دەستیپێكرد.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە: هەردوو سەرۆك گرنگترین پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەكانی سەر گۆڕەپانی عەرەبی و جیهانی و ڕێگاكانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بەرەنگارییەكان و بەشێوەیەك كە هاوهەڵوێستی و كاری هاوبەشی عەرەبی زیاتر بكات، تاوتوێ كرد.
    سەرۆك كۆمار ئاماژەی بۆ ئەو پەیوەندییە برایانە و مێژووییانە كرد كە عێراق لەگەڵ میسردا دەبەستێتەوە و گرنگی بەهێزكردن و فراوانكردنیان لەهەموو بوارەكاندا بۆ بەدیهێنانی هیوای هەردوو گەلی برا.
    سەرۆك كۆمار باسی لەوەشكرد كە عێراق لە ماوەی شەڕی دژی تیرۆر و ئەو تاوانانەی كە چەتە تیرۆریستییەكان بەرامبەر بە گەلی عێراق ئەنجامیان داوە، لەوانە تاوانەكانی كۆمەڵكوژی دژ بە ئێزدییەكان، وە ئەو كردەوانەی عێراق لەدوای ئەو ماوە تاریكەوە ئەنجامیان داوە بۆ زاڵبوون بەسەر كاریگەرییەكانی، گەشبینی خۆی نیشاندا سەبارەت بەپێكهێنانی حكومەتی نوێ كەبنچینەكەی دابینكردنی خزمەتگوزارییە بۆ گەلی عێراق.
    لای خۆیەوە سیسی ئاماژەی بەوەدا كە عێراق وڵاتێكی بەهێز و گرنگە و ڕۆڵێكی تەوەرەیی لەناوچەكەدا هەیە چونكە مێژوویەكی مەزن و شارستانییەتێكی دێرینی هەیە كە شیاوی سەرهەڵدانەوەیەو هەروەها ستایشی ڕەسەنایەتی گەلی عێراق و قووڵی ئەو پەیوەندییە برایانە مێژووییەی كرد كە لەگەڵ برا میسرییەكەیدا دەیبەستێتەوە.