سودانی جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی عێراق به‌پشتگیری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی پاره‌ی ئاودیكراو وته‌ئمیناتی باجه‌كان ده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 2-11-2022, 12:52
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، پێشوازی له‌نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق خاتوون جینین بلاسخارد وشاندی یاوه‌ری كرد، له‌دیدارێكدا باس له‌هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی ئێستا كرا بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری و زیاتر به‌رپاكردنی رێبازی دیموكراسیه‌ت. 

    نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌راگه‌ینداروێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌پلانی حكومه‌ت كرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ئاواره‌كان، وشێوه‌ی گه‌ره‌نتی گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان له‌دوای به‌رجه‌سته‌كردنی شێوزای ژیانێكی خۆشگوزه‌ران و سه‌قامگیر بۆیان". 

    هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌رهه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رێگای ئه‌و رێكارانه‌ی كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران گرتوته‌به‌ر كرا، و‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی كاركردنیش  له‌نێو ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا ده‌بێت بۆ قوناغی داهاتوو". 

    له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سودانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌حكومه‌ت یاساكانی تایبه‌ت به‌م بواره‌وه‌ ئه‌كتیڤ ده‌كات و سوود له‌ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تانی سه‌ركه‌وتوو له‌م بواره‌دا ده‌بێنێت، وئاماژه‌ به‌پێویستی عێراقیدا به‌پشتگیری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی پاره‌ی ئاودیكراو وئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراون و تاوانبارن به‌پرسی گه‌نده‌ڵی به‌تایبه‌تی له‌پرسی ته‌ئمیناتی باجه‌كاندا. 

    له‌به‌رامبه‌ردا خاتوون بلاسخارت باسی له‌هاوكاریكردنی له‌چوار چێوه‌ی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی مه‌شق وراهێنان و پشتگیری لۆجستی، وئاماژه‌ به‌هه‌وڵ ورژدی حكومه‌تی به‌رێز سودانی دا بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و جه‌ختیشی له‌سه‌ر دانانی سنوورێك بۆ ئه‌م پرسه‌ كرده‌وه‌.