وەزیری خوێندنی باڵا لە چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ ساعدی تەئكیدی لە هاوكاری و هەماهەنگی دامەزراوەكانی دەوڵەت كردەوە

ناوخۆ
  • 2-11-2022, 12:22
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی نەعیم عەبودی ئەمرۆ چوارشەممە، لەگەڵا سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر فەریقی یەكەم روكن عەبدولوەهاب ئەلساعدی، تەئكیدی لە هاوكاری و هەماهەنگی دامەزراوەكانی دەوڵەت كردەوە.
    وەزراەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت:  وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی نەعیم عەبودی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری فەریقی یەكەم روكن عەبدولوەهاب ساعدی كرد.
    هەر لەدیدارەكەدا وەزیری خوێندنی باڵا جەختی لەسەر پەرۆشی خۆی كردەوە بۆ پتەوكردنی ژینگەیی هاوكاری و یەكخستن لەگەڵ دامەزراوەكانی دەوڵەت و دابینكردنی شارەزایی و چارەسەری ئەكادیمی و زانستی و  وۆركشۆپە زانستییە هاوبەشەكان كە بەشداری دەكەن لە دامەزراندنی توێژینەوەی زانستی لە ناوچە گرنگە جێبەجێكراوەكان كە لە پێشینە بۆ دامەزراوەكان.
    لای خۆیەوە سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر پیرۆزبایی لەوەزیری خوێندنی باڵا كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لەو پۆستەو  جەختیشی لە گرنگی ئەو ڕۆڵەی كردەوە كە دامەزراوەی زانكۆ لە دابینكردنی خزمەتگوزاری زانستی و پەروەردەیی و گەشەپێداندا گێڕاویەتی.