وەزیری كار دەست پێكردنی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی بۆ مانگی نۆڤەمبەر ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 2-11-2022, 11:48
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند: بەمووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی بۆ مانگی تشرینی دووەم بۆ زیاتر لە ملیۆنێك و (500) هەزار خێزان دەستی پێكرد.
    ئەسەدی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی بۆ مانگی نۆڤەمبەر زیاتر لە ملیۆنێك و (500) هەزار خێزان بە بڕی زیاتر لە (317) ملیار دینار دەستیپێكردووە.
    ئەو داوای لەو خێزانانە كرد كە مووچەی چاودێرییان لەسەرە بچن بۆ ئەو ناوەندەكانی خەرجركردن بۆ ئەوەی یارمەتیەكانیان وەربگرن.
    جێگای ئاماژەیە، كە ژمارەی ئەو خێزانانەی كە چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە پیاو سەرۆكی خێزانە زیاتر لە ملیۆنێك و (45) هەزار خێزان، هەروەها ژمارەی ئەو خێزانانەی بە سەرۆكایەتی ژنان بەڕێوەدەبرێت دەگاتە زیاتر لە (446) هەزار خێزان دوای زیادكردنی ئەو كەسانەی كە لە وەجبەی هەشتەم دەیانگرێتەوە كە مەرجەكانیان تێدا بەدی دەكرێت.