كەشوهەوای عێراق .. سبەینێ‌ پێنجشەممە باران و هەورە بروسكە دەبێت

ناوخۆ
  • 2-11-2022, 11:27
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی كەشناسی ئەمرۆ چوارشەممە، كەش و هەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو راگەیاند و پێشبینی دەكات سبەینێ‌ پێنج شەممە باران ببارێت.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ پێنجشەممە لە ناوەچەی ناوەڕاستدا بەشێكی هەور دەبێت بە بارانبارینی سووكەوە بەتایبەتی لە بەشە ڕۆژئاواییەكانی بەیانیدا جارجارە هەورە بروسكە دەبێت و بەر لە نیوەڕۆش كەشو هەوا بەرەبەرە باشتر دەبێت و پلەی گەرماش كەمێك كەم دەبێتەوە، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باكوور بە چەند پەڵە هەورێك ئاسایی دەبێت، هیچ گۆڕانێك لە پلەی گەرمادا نابێت، لەكاتێكدا كەش و هەوا هەور دەبێت لەگەڵ باران بارین لە شوێنە جیاجیاكاندا كە هەندێك جار لە ناوچەی باشووردا هەورە و پلەی گەرمیش چەند پلەیەك نزم دەبێتەوە.
    ئاشكراشیكرد: كەش و هەوای ڕۆژی هەینی لە هەموو ناوچەكانی وڵات ئاسایی دەبێت و پلەی گەرمیش هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور و چەند پلەیەك لە بەشی باشووری وڵات كەم دەبێتەوە.
    رونیشیكردەوە: كەش و هەوای ڕۆژی شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووردا تا ڕادەیەك هەور دەبێت، لە كاتێكدا كەش و هەوا بە چەند هەورێك لە ناوچەی باكوور ئاسایی دەبیت و هیچ گۆڕانێك لە پلەی گەرمیدا لە سەرتاسەری وڵاتدا روونادات.
    راشیگەیاند: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو، بە چەند هەورێك لە ناوچەی ناوەڕاستدا ئاسایی دەبێت، لە كاتێكدا كەش و هەوا لە باكور ئاسایی دەبێت و لە ناوچەی باشووردا تا ڕادەیەك هەور دەبێت،پلەی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور و لە بەشی باشووری وڵاتیش كەمێك بەرزتر دەبێت.